"عێراقی بێ میلیشیا"؛ پێش هه‌ڵبژاردن ئه‌مه‌ریكا په‌یامی خۆی نارد
٨ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ١٢:٤٥ پاش نیوەڕۆ
په‌نجه‌ره
پێش ده‌ستپێكردنى پرۆسه‌ى ده‌نگدان له هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، نێردراوی سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا بۆ عێراق په‌یام و دیدی وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراقی داهاتوو خسته‌ڕوو، كه جه‌وهه‌ره‌كه‌ى بریتییه له كۆتاییهێنان به میلیشیاكان.
مارک ساڤایا، نێردراوی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ بۆ عێراق، لە پۆستێکدا لە پلاتفۆرمی "ئێکس" نووسیویه‌تى: "داهاتووی عێراق گەشاوە دەردەکەوێت بەهۆی گەلە بەهرەمەند و چالاکەکەیەوە، کە بەنرخترین سەرچاوەیە هەر نەتەوەیەک هەیبێت".
ئاماژەی بەوەشدا: "لە ساڵانی ڕابردوودا، عێراق پێشکەوتنێکی بەرچاوی بەدەستهێناوە، و لە کاتێکدا وڵات ئامادەکاری بۆ قۆناغێکی یەکلاکەرەوە لە پڕۆسەی دیموکراسییەکەیدا دەکات، با ئەم گەشەسەندنە بپارێزین."
جه‌ختیشده‌كاته‌وه: ویلایەتە یەکگرتووەکان هاوشان لەگەڵ عێراقدا دەوەستێت کاتێک بەرەو پێشەوە دەچێت و بەهێز، سەربەخۆ و خاڵی لە میلیشیاکانی پشتگیریکراو لە دەرەوە ده‌بێت."
لێدوانەکانی ساڤایا كه جه‌ختكردنه‌وه‌یه له كۆتاییهێنان به میلیشیا شیعییه‌كانى سه‌ر به ئێران، له‌كاتێكدایه زۆرێك له‌و هێزانه به‌شداری پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنن و لیست و هاوپه‌یمانێتى تایبه‌تیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێكهێناوه، كه به‌پێی راپۆرتێكى پێشووترى په‌نجه‌ره، سەرووی 20 گروپی چه‌كدار به‌شێوه‌ى جیاواز به‌شداری پرۆسه‌كه‌ن.