بۆ یه‌كه‌مجار پارتى و یه‌كێتى له به‌غدا هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانى كورسی ده‌ده‌ن
٨ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ١:٥٢ پاش نیوەڕۆ
په‌نجه‌ره
پارتى و یه‌كێتى هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانى كورسیی له به‌غدا ده‌كه‌نه كارێكى جیدیی، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌چڕی كارده‌كه‌ن، چالاكوانێكى كوردیش له‌و شاره باس له‌وه‌ده‌كات پێشتر ئه‌و حزبانه گرنگییان به كوردى به‌غدا نه‌داوه.
بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، پشتیوانى له لیستێكى كوردانى فه‌یلی ده‌كات له به‌غدا، یه‌كێتى نیشتمانى كوردستانیش كاندیدێكى له‌نێو لیسته‌كه‌ى محه‌مه‌د شیاع سودانى هه‌یه له‌و شاره‌دا.
حسام مه‌حمود، كه چالاكوانێكى كوردی فه‌یلییه له به‌غدا، به په‌نجه‌ره‌ى وت: یه‌كه‌مجاره پارتى و یه‌كێتى به‌و قه‌باره‌یه هه‌وڵده‌ده‌ن له‌ناو كوردانى فه‌یلی له به‌غدا كورسی هه‌ڵبژاردن به‌ده‌ستبێنن.
وتیشی: پێشتر گومانێك هه‌بو كه ئه‌و حزبانه خۆیان گۆڕه‌پانه‌كه‌یان بۆ لایه‌نه شیعییه‌كان به‌جێهێشتبێت، هه‌ربۆیه ئه‌و لایه‌نانه به‌رده‌وام ده‌نگى كوردانى فه‌یلییان به‌ده‌ستهێناوه.
باسی له‌وه‌شكرد: ئێستا كه لایه‌نه كوردییه‌كان گه‌ڕاونه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر كاره‌كه‌یان به‌جدیی بێت و به‌رده‌وامى پێبده‌ن، ره‌نگه بتوانن قه‌باره و پێگه بۆخۆیان له‌و شاره بگێڕنه‌وه.
وتیشی: "كوردی فه‌یلی له رابردودا لایه‌نگری زۆر لایه‌نى كردوه و دوور بوون له لایه‌نه كوردییه‌كان به‌هۆی ئه‌وه‌ى لایه‌نه كوردییه‌كان په‌راوێزیان خستووه."