یه‌ك ملیۆن ده‌نگه‌كه‌ى پارتى؛ ده‌ستكه‌وته یان پاشه‌كشه؟
٨ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٦:١٣ پاش نیوەڕۆ
په‌نجه‌ره
ته‌وه‌رى بانگه‌شه‌ى لیستی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، به‌ده‌ستهێنانى ملیۆنێك ده‌نگه، له‌كاتێكدا ده‌نگه‌كانى ئه‌و حزبه له دوو هه‌ڵبژاردنى ڕابردوودا، زیاتر بووه له ملیۆنێك ده‌نگ.
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، بۆ هه‌ڵبژاردنى خولی شه‌شه‌مى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، دروشمی به‌ده‌ستهێنانى یه‌ك ملیۆن ده‌نگى كردووه به ته‌وه‌رى سه‌ره‌كی بانگه‌شه‌ى خۆی، به‌ڵام به‌پێی ده‌ره‌نجامى دوو هه‌ڵبژبرادنى ڕابردوو، ده‌نگى ئه‌و حزبه زیاتر بووه له ملیۆنێك.
پارتى له هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان كه ساڵی پار ئه‌نجام درا، له هه‌ر چوار بازنه‌كه‌ى هه‌ڵبژاردن (هه‌ولێر، سلێمانى، دهۆك و هه‌ڵه‌بجه)، تێكڕا (812) هه‌زار و (794) ده‌نگى به‌ده‌ستهێنا.
هاوكات له هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانى عێراق كه پێرار به‌ڕێوه‌چوو، له هه‌ریه‌كه له‌پارێزگاكانى (نه‌ینه‌وا، كه‌ركوك و دیاله) كه لیستی هه‌بووه و به‌شدار بووه، تێكڕا (201) هه‌زار و (102) ده‌نگى به‌ده‌ستهێناوه.
به‌مپێیه‌ش كۆكراوه‌ی ده‌نگى به‌ده‌ستهاتووى هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌كاته (1) ملیۆن و (13) هه‌زار و (896) ده‌نگ.