گۆڕانی "گردەکە" دەنگ بە لیستی هەڵوێست دەدات
٨ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٩:٢٢ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
بزوتنەوەی گۆڕان "ئاراستەی گردی زەرگەتە" لایەنگرانیان راسپاردووە کە دەنگ بە لیستی هەڵوێست بدەن.
بەپێی زانیارییەکانی پەنجەرە، خودی چیا نەوشیروان مستەفا، کە وەک کەسی یەکەمی بزوتنەوەی گۆڕان "ئاراستەی گردی زەرگەتە" دەردەکەوێت، پەیوەندیی بە ژمارەیەک لە لایەنگرانی بزوتنەوەکە کردووە و داوای لێکردوون کە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگ بە لیستی هەڵوێست بدەن.
هەر بەپێی زانیارییەکان، بزوتنەوەکە لایەنگرانیان سەربەست کردووە لەوەی دەنگ بە چ کاندیدێک دەدەن لەناو لیستەکەدا.
ئەمەش لەکاتێکدایە "ئاراستەی کوردسات"ـی بزوتنەوەی گۆڕان، هەفتەی پێشوو ڕایگەیاند کە بایکۆتی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکەن و بەشداریی لە دەنگدان ناکەن.