پەکەکە لە نەینەوا دەنگ بە هاوپەیمانێتییەکی عێراقی دەدات

٨ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٩:٢٥ پاش نیوەڕۆ

پەکەکە لە نەینەوا دەنگ بە هاوپەیمانێتییەکی عێراقی دەدات

پەنجەرە

پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە" لایەنگرانی ڕاسپاردووە لە پارێزگای نەینەوا دەنگ بە لیستی هاوپەیمانی خەڵکی نەینەوا بدەن.

بەوتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە پەکەکە، ئەو حزبە لایەنگرانی ئاگادار کردووەتەوە بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە پارێزگای نەینەوا، دەنگ بە هاوپەیمانی خەڵکی نەینەوا بدەن کە لە یەکێتی نیشتمانی و ژمارەیەک کەسایەتی کورد و عەرەب پێکدێت.

پارێزگای نەینەوا خاوەنی 34 کورسیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە، کە 3 لەو کورسییانە کۆتایە و بۆ : ئێزدی، مەسیحی و شەبەکن.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو