سەرچاوەیەک لە دەم پارتی: هیچ بەربەستێک نەماوە بۆ ئازادکردنی دەمیرتاش

٩ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٨:٠٨ پاش نیوەڕۆ

سەرچاوەیەک لە دەم پارتی: هیچ بەربەستێک نەماوە بۆ ئازادکردنی دەمیرتاش

پەنجەرە

سەرچاوەیەک لە دەم پارت رایدەگەیەنێت، هیچ لەمپەرێک نەماوە بۆ ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش، سیاسەتوانی زیندانیکراوی کورد لە تورکیا.

سەرچاوەکە کە نەیویست ناوی بهێنرێت، بە پەنجەرەی وت: بەوپێیەی پاڵپشتییەکی زۆر هەیە بۆ ئازادکردنی دەمیرتاش، هەربۆیە هیچ بەربەستێک نابینرێت لەبەردەم ئەو هەنگاوە.

وتیشی: لەناو پارتەکانی دەسەڵاتیشدا ویستی ئازادکردنی دەمیرتاش زاڵە، چ بۆ ئەوەی دەربڕینی نیازپاکییەک بێت بۆ پرۆسەی ئاشتی لەو وڵاتە، چ بۆ ئەوەشی کە پاش ئازادکردبی ڕۆڵی هەبێت لە بەرەوپێشبردنی پرۆسەی ئاشتی.

سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان، لە ساڵی 2016ـەوە بەتۆمەتی ئەندامبوون لە "ڕێکخراوێکی تیرۆریستی" و "بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندەی تیرۆر" دەستگیرکراوە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو