تورکیا لە چەند ناوچەیەکی هەرێم شورای کۆنکرێتی درووستدەکات
٩ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٨:١٠ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
سوپای تورکیا لە خاکی هەرێم، شورای کۆنکرێتی لە دەوروبەری چەند بنکەیەکی سەربازییدا درووستدەکات.
کامەران عوسمان، ئەندامی تیمی کوردستانی ڕێکخراوی CPTـی ئەمەریکی، بە پەنجەرەی وت: لە ناوچەکانی هەفتانین و نهێلێ لەناو خاکی هەرێمی کوردستان، شورای کۆنکرێتی بەدەوری بارەگانیان درووستدەکات.
بەپێی ئامارێکی ڕێکخراوە ئەمەریکییەکە، تورکیا لە هەرێمی کوردستان تا ئێستا 139 بنکە و بارەگای سەربازیی لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان دامەزراندووە.