فەرماندەیەکی باڵای سوپای عێراق: لایەنەکان لیستی ناوی سەربازەکانیان بردبوو
٩ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٨:١٦ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
فەرماندەیەکی باڵای سوپای عێراق ئاشکرایکرد، سەرباری کێبڕکێی توندی نێوان لایەنە عێراقییەکان، بەڵام هێزە ئەمنی و سەربازییەکان لەچوارچێوەی دەنگدانی تایبەت دا ئازادانە دەنگی خۆیاندا.
فەرماندەکەی سوپای عێراق کە پلەکەی عەقیدە، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: لە کاتی بانگەشەدا لایەنەکان لەڕێگەی فەرماندەی لیوا و فەرماندەی فەوجەکانەوە لیستی ناوی هەموو سەربازەکانیان وەرگرتووە.
دەشڵێت: لایەنەکان لەڕێگەی تەلەفۆن و سەردانەوە داوای دەنگیان لە سەربازەکان کردووە، بەڵام سەرباز ئازادانە دەنگیدا ئەمڕۆ فشاری هیچ لایەنێکیان لەسەر نەبوو.