"فشار و ناڕەزایەتی"؛ ڕێکخراوێک: زۆریی دەنگی پوچەڵ ٢ هۆکاری هەیە
٩ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٨:٢١ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
بەڕێوبەرێکی ڕێکخراوێکی تایبەت بە پرسی چاودێریی پەرلەمان ڕایدەگەیەنێت زۆری ژمارەی دەنگی پوچەڵ لە دەنگدانی تایبەتدا، جێگەی تێبینییە و ئاماژەیە بۆ دوو هۆکاری سەرەکی.
د. سەروەر عەبدولڕەحمان، بەڕێوبەری ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان، بە پەنجەرەی وت: هۆکاری یەکەم ئەوەیە کە ئەو دەنگدەرانە باوەڕیان بەو لیست و لایەنە سیاسییانە نییە کە بەشداری هەڵبژاردنن، هەربۆیە وەک ناڕەزایەتی دەربڕین دەنگەکانیان پوچەڵ دەکەنەوە.
ڕوونیشیکردەوە: هۆکاری دووەمیش ئەوەیە کە بەشێک لەو دەنگدەرانە فشاریان لێکراوە بۆ دەنگدان بە لایەنێکی دیارییکراو و وێنەگرتنی فۆرمی دەنگدانەکە وەکو بەڵگە، ئەوانیش دوای وێنەگرتنەکە چەند هێمایەکی تریان لەسەر فۆرمەکە داناوە و بەوشێوەیەش دەنگەکە سوتاوە و پوچەڵ بوەتەوە.