پارتی و یەکێتی لەسەر کاندیدە کۆتاکەی دهۆک شەڕیانە

٩ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٨:٣٧ پاش نیوەڕۆ

پارتی و یەکێتی لەسەر کاندیدە کۆتاکەی دهۆک شەڕیانە

پەنجەرە

هەریەکە لە پارتی و یەکێتی ململانێکانیان لە دهۆک لە دەرچواندنی کاندیدی کۆتاکان چڕ دەبێتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی پەنجەرە، لە دەنگدانی تایبەتدا، بەشێکی دەنگەکانی پارێزگای دهۆک بۆ کاندیدە مەسیحییەکان ڕۆشتووە کە لەو پارێزگایە کورسییەکی کۆتایان هەیە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ پەنجەرە، یەکێتی بڕیاریداوە دەنگ بە کاندیدی کۆتای مەسیحییەکان (ئەسیر ئیبراهیم) بدات کە کاندیدی بزوتنەوەی بابلیۆنی ڕەیان کلدانییە.

لەبەرامبەردا پارتی پشتیوانیی کاندیدی دیکەی مەسیحی دەکات لەو پارێزگایە، لە نمونەی (سامی ئۆشانا).


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو