چاودێرێکی سیاسی: نەخشەی هەڵبژاردن زۆر نەگۆڕا

٩ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٨:٤٢ پاش نیوەڕۆ

چاودێرێکی سیاسی: نەخشەی هەڵبژاردن زۆر نەگۆڕا

پەنجەرە

چاودێرێکی سیاسی ئاماژە بەوەدەکات بەپشتبەستن بە دەرەنجامە سەرەتاییەکانی دەنگدانی تایبەت، دەردەکەوێت نەخشەی سیاسی زۆر نەگۆڕاوە و دەرەنجامەکان وەکو جارەکانی پێشووە.

چۆمان محەمەد، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: لە پرۆسەی دەنگدانی تایبەتدا، دەنگەکانی یەکێتی و پارتی هاوشێوەی هەڵبژاردنەکانی پێشووترە و زۆر گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە.

وتیشی: ئەوەی گۆڕاوە نەوەی نوێ پاشەکشەی کردووە و ڕەوتی هەڵوێست دەنگەکانی زیادیکردووە.

سەرباری جەختکردنەوە لە نەگۆڕینی ئەوتۆی نەخشەکە، ئەو چاودێرە سیاسییە باسی لەوەشکرد: دەنگدانی تایبەت یەکلاکەرەوە نییە و دەنگدانی گشتی هاوکێشە و کورسی لایەنەکان یەکلایی دەکاتەوە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو