سێ کاندیدی مەسیحی نزیکەی 37 هەزار دەنگیان هێناوە
١٠ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ١٢:٢٩ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
بەپێی دەرەنجامی بەرایی دەنگدانی تایبەتی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، 3 کاندیدی کۆتای مەسیحییەکان، پێکەوە (36,836) دەنگیان بەدەستهێناوە.
دەنگی ئەو کاندیدانەش بەمشێوەیەیە:
سامی ئوشانە: 14,559 دەنگ.
کلدۆ ڕەمزی: 13,073 دەنگ.
عیماد یۆخەنا: 9204 دەنگ.
ئەمەش لەکاتێکدایە مەسیحییەکان خاوەنی ئەو هێزە چەکدارە زۆرە نین کە دەنگدانی تایبەت بەزۆریی لە هێزە ئەمنی و چەکدارییەکان (سوپا و پێشمەرگە و حەشد) پێکدێت.