فشار کراوە لە دەنگدەرانی تایبەت دەنگ بە لیست بدەن نەک کاندید
١٠ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ١٢:٣٠ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
چاودێرێکی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت ئاشکرای دەکات لە هەرێمی کوردستان فشار لە دەنگدەران کراوە دەنگ بە لیست بدەن نەک کاندید.
بەپێی سیستەمی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دەنگدەر لە یەک کاتدا دەنگ بە لیست و کاندیدیش دەدات، ئەگەر دەنگ بە کاندید نەدات دەنگەکەی قبوڵ دەکرێت، بەڵام ئەگەر دەنگ بە لیست نەدرێت دەنگەکەی دەفەوتێت.
د. سەروەر عەبدولڕەحمان، بەڕێوبەری ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان کە خۆی چاودێری پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بووە، بە پەنجەرەی وت: ئەوەی تێبینیمان کرد ئەوەبوو کە فشار دەکرا لە دەنگدەران بۆ ئەوەی دەنگ بە لیست بدەن نەک کاندید.
وتیشی: ئەمەش بۆ ئەوە بووە کە دواتر حزبەکان خۆیان کاندیدی دڵخوازی خۆیان دەربچێنن.