بۆچی سۆسیالیست لە دەنگدانی تایبەتدا دەنگی بەدەستنەهێنا؟

١٠ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ١٢:٣٢ پاش نیوەڕۆ

بۆچی سۆسیالیست لە دەنگدانی تایبەتدا دەنگی بەدەستنەهێنا؟

پەنجەرە

لەدوای ڕاگەیاندنی دەرەنجامی بەرایی دەنگدانی تایبەت، ژمارەی دەنگی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان بووە بە مایەی تێبینی، بەوەی هیچ دەنگێکی ئەوتۆی بەدەستنەهێناوە، لەکاتێکدا ئەو حزبە هەزاران چەکداری هەیە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی بەرپرس لە سەرکردایەتی پارتی سۆسیالیست، لە دەنگدانی تایبەتدا لیستی ناوی پێشمەرگە و کادیرەکانی ئەوان نییە.

سەرچاوەکە کە داوای کرد ناوی نەهێنرێت، بۆ پەنجەرەی ڕوونکردەوە: پێشمەرگە و هێزە چەکدارەکانی سۆسیالیست لەناو دەنگدانی تایبەتدا نیین، بەڵکو لە دەنگدانی گشتییدا ناویان هەیە و دەنگ دەدەن.

وتیشی: ئەمە هۆکارە بۆ ئەوەی دوێنێ ئەو حزبە لە دەنگدانی تایبەتدا کە تایبەتە بە هێزە ئەمنی و چەکدارییەکان، دەنگی ئەوتۆ نەهێنێت.

دەربارەی هۆکاری ئەمەش، سەرچاوەکە گومانی خۆی پیشاندا کە یەکێتی و پارتی بە ئەنقەست ئەم کارە بکەن بۆ ئەوەی دڵنیاببنەوە لەوەی دەنگیان لەناو دەنگدەری تایبەتدا چەندە و چەندێک لە دەنگەکانیان بۆ لایەنی دیکە دەڕوات.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو