سەرپەرشتیاری هەڵمەتی هەڵبژاردنی یەکێتی لە دهۆک: ئەوەی لەبەرژەوەندیی یەکێتی و کورد بێت دەیکەین

١٠ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٦:٥٠ پاش نیوەڕۆ

سەرپەرشتیاری هەڵمەتی هەڵبژاردنی یەکێتی لە دهۆک: ئەوەی لەبەرژەوەندیی یەکێتی و کورد بێت دەیکەین

پەنجەرە

سەرپەرشتیاری هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی یەکێتی لە دهۆک ڕایدەگەیەنێت، ئەوان بە ڕێنمایی ئیش دەکەن و بەرژەوەندی کورد و حزبەکەیان چۆن بخوازێت بەو جۆرە لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا دەنگ دەدەن.

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی ئاراستەکردنی لایەنگرانی یەکێتی لە بادینان بۆ دەنگدان بە کاندیدێکی کۆتای مەسیحی، ئیمان عەبدولڕەزاق، سەرۆکی لیستی یەکێتی لەو پارێزگایە پەیوەندی بە پارتییەوە کرد.

محەمەد عوسمان دووشیوانی، سەرپەرشتیاری هەڵمەتی هەڵبژاردنی یەکێتی لە دهۆک، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: ئێمە حزبین و بە ڕێنمایی سەرووی خۆمان کار دەکەین.

وتیشی: بەرژەوەندی کورد و یەکێتی چی بخوازێت بەو جۆرە دەنگ دەدەین.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو