هەڵوێستی شاسوار عەبدولواحید لەبارەی "شکستی" جوڵانەوەکەیەوە
١٤ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٢:٢١ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، لە ڕێگەی کەناڵەکانی ڕاگەیاندنەوە ئاگاداری ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و دووچاربوونی جوڵانەوەکەی بە شکست بووە.
سەرچاوەیەک لە جوڵانەوەی نەوەی نوێ کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: شاسوار عەبدولواحید لە ڕێگەی تی ڤییەوە چاودێری ئەنجامی هەڵبژاردنی کردووە.
لە مانگی 8 ی ئەمساڵ، شاسوار عەبدولواحید لەلایەن دادگای سلێمانییەوە سزا درا و لە ئێستادا لە گرتووخانەی گەورانی سلێمانی دەست بەسەرە.
سەرچاوەکەی نەوەی نوێ دەڵێت: شاسوار عەبدولواحید دوای دووچاربوونی نەوەی نوێ بە شکست، پێیوابووە لە ژیانی سیاسیدا هەڵبەز و دابەز هەیە و گرنگ کۆڵ نەدانە.
لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دا نەوەی نوێ دووچاری شکست بوو، کاتێک ژمارەی کورسییەکانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە 9 کورسییەوە بۆ 3 کورسی دابەزی.