ئەگەر پارێزگاری سەڵاحەدین دەست بەرداری پۆستەکەی نەبێت یەکێتی کورسییەک لەو پارێزگایە بەدەست دەهێنێت 

١٤ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٢:٢١ پاش نیوەڕۆ

ئەگەر پارێزگاری سەڵاحەدین دەست بەرداری پۆستەکەی نەبێت یەکێتی کورسییەک لەو پارێزگایە بەدەست دەهێنێت 

پەنجەرە

لە ئەگەری دەستبەردارنەبوونی پارێزگاری سەڵاحەدین لە پۆستەکەی و سوێندنەخواردنی وەکو ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، یەکێتی کورسییەکەی لە پارێزگای سەڵاحەدین بەدەستدەهێنێتەوە.

یەکێتی لە چوارچێوەی هاوپەیمانی "الجماهير الوطنية" لە پارێزگای سەڵاحەدین بەشداری هەڵبژاردنی کرد و هاوپەیمانێتییەکە لەلایەن "ابو مازن" پارێزگاری پێشووی پارێزگاکەوە سەرۆکایەتی دەکرێت.

هەرچەندە "کەریم شکور" کاندیدی یەکێتی لەنێو ئەو لیستە (14843) دەنگی بەدەست هێناوە، بەڵام لیستەکە تەنها دوو کورسی بەدەستهێنا و کورسی یەکەم لەلایەن "بەدر مەحمود" پارێزگاری سەڵاحەدین و "فاتمە مەحمود"یش بەپێی سیستەمی کۆتا کورسی دووەمی برد و شوێنی کاندیدەکەی یەکێتی گرتەوە.

سەرچاوەیەکی بەرپرس لە پارێزگای سەڵاحەدین کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: پارێزگاری سەڵاحەدین حەز ناکات دەستبەرداری پۆستەکەی ببێت و بڕواتە ئەنجومەنی نوێنەران، لەمحاڵەتەشدا مەلا کەریم شکور دەچێتە جێگەکەی.

وتیشی: نازانین لیستەکەی فشاری لێدەکەن بڕواتە پەرلەمان یاخود نا.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو