سێ سەرۆک لیستی کوردیی دەرچوون، بەڵام چوونیان بۆ پەرلەمان یەکلانەبووەتەوە

١٤ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٢:٣٢ پاش نیوەڕۆ

سێ سەرۆک لیستی کوردیی دەرچوون، بەڵام چوونیان بۆ پەرلەمان یەکلانەبووەتەوە

پەنجەرە

سێ سەرۆک لیست لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی کە لە هەڵبژاردندا سەرکەوتنیان بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەدەستهێناوە، ڕۆیشتیان بۆ ئەنجومەنی نوێنەران و سوێندخواردنیان وەکو ئەندام، هێشتا یەکلایی نەبووەتەوە.

عەلی حەمەساڵح، سەرۆکی لیستی هەڵوێست لە پارێزگای هەولێر، بە ئەگەرێکی زۆرەوە ناڕواتە ئەنجومەنی نوێنەران و لە پەرلەمانی کوردستان دەمێنێتەوە، بەڵام یەکلاییکردنەوەی ئەم پرسە سپێردراوە بە دەستەی سەرۆکایەتی ڕەوتی هەڵوێست و ئەمڕۆ کۆبوونەوەی لەبارەوە دەکەن.

د. ڕێکەوت حەمەڕەشید، سەرۆکی لیستی یەکێتی لە پارێزگای سلێمانی، لە چەند بۆنەیەکدا ئاماژەی بەوە کردووە ناڕواتە ئەنجومەنی نوێنەران، مەگەر لەلایەن سەرکردایەتی حزبەکەیەوە فشاری بخرێتە سەر.

هاوکات د. ئەشواق جاف، سەرۆکی لیستی پارتی لە پارێزگای سلێمانی، پێشتر وەکو باڵیۆزی عێراق سوێندی یاسایی خواردووە، بۆیە هێشتا ڕوون نییە وەکو پەرلەمانتار سوێندی یاسایی دەخوات یان پۆستی باڵیۆز هەڵدەبژێرێت.

هەرکام لەو سەرۆک لیستانە ئەگەر چوونە پەرلەمانی عێراق ڕەتبکەنەوە، ئەوا کاندیدی دوای خۆیان کە زۆرترین دەنگیان هێناوە، جێگەیان دەگرنەوە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو