سەرکردەیەکی عەرەب: بەهۆی ناکۆکی ناوخۆیی کوردەوە عەرەب کورسییەکی زیاتری لە کەرکوک برد
١٤ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٢:٣٦ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
سەرکردەیەکی عەرەب لە کەرکوک رایدەگەیەنێت ناکۆکی ناوخۆیی کورد هۆکار بووە بۆ ئەوەی عەرەب کورسییەکی زیاتر لەو پارێزگایە بەدەست بهێنێت.
ئیسماعیل حەدیدیی، بە پەنجەرەی وت: دوای ڕاگەیاندنی دەرەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کورد خۆیان بە شکستخواردوو و عەرەبیش خۆیان بە براوە دەزانن.
وتیشی: ناکۆکیی نێوخۆیی کورد سوودی هەبوو بۆ عەرەب و کورسییەک زیاتریان بەدەستهێنا.
بەپێی دەرەنجامی ڕاگەیەنراوی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە پارێزگای کەرکوک، کورد 5 کورسی (4 بۆ یەکێتی و 1 بۆ پارتی) بەدەستهێناوە، عەرەبیش 5 کورسی (3 بۆ تەقەدوم، 1 بۆ هاوپەیمانی عەرەبی کەرکوک و 1 کورسی بۆ عەزم) بەدەستهێناوە و تورکمانیش 2 کورسی بەدەستهێناوە.