لەبەردەم ژمارەیەک بەڕێوبەری کورد فەرماندەیەکی حەشد هێرشدەکاتە سەر یەکێتی

١٤ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٢:٣٧ پاش نیوەڕۆ

لەبەردەم ژمارەیەک بەڕێوبەری کورد فەرماندەیەکی حەشد هێرشدەکاتە سەر یەکێتی

پەنجەرە

فەرماندەیەکی حەشدی شەعبی لە پاريزگای دیالە، لەبەردەم ژمارەیەک بەرپرسی حکومی سەر بە یەکێتی، هێرش دەکاتە سەر سەرکردایەتی ئەو حزبە و بە هۆکاری پاشەکشەکردن و لاوازبوونی پێگەی کورد لە خانەقین ناویان دەبات.
 
بەپێی گرتەیەکی ڤیدۆیی کە دەست پەنجەرە کەوتووە، "ئەبو مونتەزەر"، فەرماندەی حەشدی شەعبی لە دیالە، کە کوردە و براکەی لە خانەقین لەسەر لیستی "الصادقون" کاندید کردووە، هێرش دەکاتە سەر یەکێتی.

لە گرتە ڤیدۆییەکەدا کە ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە، تیایدا قسە بۆ قایمقامی خانەقین و بەڕێوەبەری پۆلیس و چەند بەرپرسێکی تری حکومی دەکات، ئەبو مونتەزەر دەڵێت: هۆکاری لاوازی و شکستمان کە هەزار ساڵ هاتینە دواوە، سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە.

ئەو سەرکردەیەی حەشد، پێشتر بەوە تۆمەتبارکرا کە لە مەراسیمی ئاهەنگی نەورۆزی ئەمساڵ لە خانەقین، هێرشیکردە سەر ئاهەنگگێڕەکان و هەوڵی بڵاوەپێکردنی دان.

دوای ئەو ڕووداوەش بەچەند مانگێک، لەسەر چیای ئەزمەڕەوە لە سلێمانی جاڕی دامەزراندنی لیستێکی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران لە خانەقین دا، دواتر بەو هۆیەوە ئاسایش فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکرد.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو