تەریقەتێکی ئاینی شیعە پاڵپشتی پارێزگاری بەسرە دەکات 

١٥ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٣:٢٨ پاش نیوەڕۆ

تەریقەتێکی ئاینی شیعە پاڵپشتی پارێزگاری بەسرە دەکات 

پەنجەرە

تەریقەتێکی ئاینی شیعە پاڵپشتی هاوپەیمانی "التصميم" ی لە پارێزگای بەسرە بە سەرۆکایەتی ئەسعەد عیدانی پارێزگاری پارێزگاکە کرد، بەو هۆیەوە پێشتر 8 کورسی پەرلەمانی و ئەمجارەش 6 کورسی پەرلەمانی مسۆگەر کرد.

ئەو تەریقەتە ئاینییەی پاڵپشتی "ئەسعەد عیدانی" پارێزگاری بەسرەی کرد ناوی "الطريقة الشيخية"ەو لەلایەن شێخ "عبدالعال الموسوی" ەیەوە ڕێبەرایەتی دەکرێت، بە لقێکی شیعەی دوانزە ئیمامی دادەنرێت.

"الطريقة الشيخية" قوتابخانەیەکن لە قوتابخانەی شیعە، بەڵام لە هەندێک مەسەلەی فیقهی و شەرعیدا جیاوازیان هەیە و زۆربەی لایەنگرانیان لەپارێزگای بەسرەی پایتەختی ئابووری عێراقن.

بەڕای چاودێرانی سیاسی "الطريقة الشيخية" تەریقەتێک نین زۆر بایەخ بە مەسەلەی سیاسی بدەن، ئەوەی وایکردووە پاڵپشتی پارێزگاری بەسرە بکەن ئەوەیە کە یارمەتی تەکیە و شوێنە ئاینییەکانی داون.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو