پارتی داوای گۆڕینی ستافی کۆمیسیۆن دەکات
١٥ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٣:٣٠ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، گۆڕانکاری لە ستافی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، یەکێک دەبێت لە وەرەقەی دانوستانەکانی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق.
بەرپرسەکەی پارتی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: پارتی داوای گۆڕانکاری لە ستافی کۆمیسیۆن دەکات و ئەم پرسە دەباتە سەر مێزی گفتووگۆ لەگەڵ لایەنەعێراقییەکان.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لەسەر بنەمای پشک پشکێنەی حزبی دانراوە و سەرۆکەکەی یەکێتییە.