بەڕێوەبەری ڕۆشنبیری سلێمانی: سلێمانی خەونی میرنیشینی بابانی بەدیهێناوە

١٥ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٣:٣٣ پاش نیوەڕۆ

بەڕێوەبەری ڕۆشنبیری سلێمانی: سلێمانی خەونی میرنیشینی بابانی بەدیهێناوە

پەنجەرە

بەڕێوەبەری ڕۆشنبیری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، سلێمانی تەنها ٧٧ ساڵ وەک پایتەختی فەرمی میرنشینی بابان بەردەوامدەبێت. بەڵام سلێمانی وەک شار گرنگی خۆی لەدەست نادات، بەڵکو وەک پایتەختی نافەرمی سیاسی و رۆشنبیری و ئەدەبی و چالاکییە جۆراوجۆرەکان دەمێنێتەوە.

د. موحسین ئەدیب، بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری سلێمانی، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: ئەتوانین بڵێین سلێمانی خەونی برایم پاشا و میرەکانی دیش دەهێنێتە دی، تائێستاشی لەگەڵدا بێت بابان لەرێگای سلێمانییەوە، حوکمی زیاتر لەو جوگرافیایە دەکات کە وەختی خۆی ئەو میرنشینە هەژمونی بەسەریدا هەبوە. 

دەشڵێت: "ئەمەش گرنگی بوونی شار و گرنگی سلێمانیمان بۆ ڕاڤە دەکات، چالاکییە سیاسی و رۆشنبیرییەکانی سلێمانی لە ١٧٦ ساڵی دوای نەمانی میرنشینی باباندا، لەمڕوەوە باشترین بەڵگەن."


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو