بەغدا؛ جوڵە چڕ و پێچەوانەکان
١٥ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٣:٣٦ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
سەرکردەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی دەڵێت، سودانی هەوڵەکانی بۆ مانەوەی لە پۆستەکەی چڕ کردووەتەوە، لەکاتێکدا ناوبراو لای بەشێک لە لایەنە شیعەکان کۆتایی هاتووە.
سەرکردەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: لە بەغدا دوو جوڵەی چڕ و پێچەوانە لە ئاران، سودانی دەیەوێت بمێنێتەوە و لایەنە شیعەکانیش دەیانەوێت کۆتایی پێ بهێنن.
دەشڵێت: لە عێراق دانانی کەسایەتی سیاسی بێ کوتلە و پێگە لاواز بووە بە نەریت، ڕەنگە پۆستی سەرۆکوەزیران بدرێت بە کەسێک کە پێگەی سیاسی لاواز بێت.
بەپێی وتەی سەرچاوەکە، هەموو لایەنە شیعەکان بە گومانن لە یەکتری و نایانەوێت پۆستەکە بدرێتە کەسێکی بەهێز و مەترسی لەسەر پێگەی ئەوانیتر دروست بکات.
سەرچاوەکە دەڵێت: یەکلایی کردنەوەی پۆستی سەرۆکوەزیران لە نێوان ئەجێندای دەرەکی و ململانێی ناوخۆییدا ئاسان نابێت.