سودانی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات

١٥ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٣:٣٨ پاش نیوەڕۆ

سودانی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات

پەنجەرە

محەمەد شیاع سودانی- سەرۆک وەزیرانی عێراق، سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و سەرچاوەیەکیش دەڵێت: دوو ئامانجی هەیە.

بەوتەی سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ پەنجەرە، ئەم هەفتەیە محەمەد شیاع سودانی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.

وتیشی: ئامانجی سەرەکی سەردانەکە، بەشدارییکردنە لە دیدارێکی زانکۆی ئەمەریکی لە دهۆک.

ڕوونیشیکردەوە: لەپاڵ ئەمەشدا گفتوگۆ و کۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنە کوردییەکان دەبێت کە ئامانجی سەرەکی تیایدا باسوخواسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراقییە.

بەوتەی سەرچاوەکە لەپێناو ئەو سەردانەی سودانی، کاتی کۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە سێشەمەوە خراوەتە دووشەمە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو