لەدوای هەڵبژاردنەوە دۆخی خورماتوو بە گرژیی ماوەتەوە

١٥ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٣:٤٩ پاش نیوەڕۆ

لەدوای هەڵبژاردنەوە دۆخی خورماتوو بە گرژیی ماوەتەوە

پەنجەرە

لەدوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە، دۆخی قەزای دووزخورماتوو ئاڵۆز بووە و بڕیار بوو لە بەغداوە هێز بهێنرێت و تائێستا نەهاتووە.

لە ڕۆژی دەنگدانی گشتییدا، هێزەکانی سوپا هێرشیان کردە سەر هاوڵاتییەکی کورد بەهۆی هەڵکردنی ئاڵای کوردستانەوە. بۆ ئێوارەکەی لە گەڕەکە تورکماننشینەکان شەڕ لەنێوان سوپا و چەند چەکدارێکدا درووست بوو و ئەفسەرێکی سوپا کوژرا. لەشەویشدا بەهۆی "تەقەی خۆشییەوە" ئاڵۆزی لەنێوان سوپا و هاوڵاتیان لە چەند گەڕەکێک درووست بوو.

بەوتەی چەند سەرچاوەیەک لە قەزاکە، لە ڕۆژی دەنگدانی گشتییەوە دۆخی قەزاکە وەکو پێشتری لێنەهاتووەتەوە و گرژیی هەیە.

ئاماژەیان بەوەشدا سوپا لەنێو شارەکەدا چەندین بازگە و خاڵی پشکنینی داناوە، ئەمەش بێزاریی و بارگرانی بۆ دانیشتوانەکەی درووستکردووە.

هاوکات بەمەبەستی کۆنترۆڵکردنی دۆخی قەزاکە، بڕیار بوو بە فەرمانی سودانی لە بەغداوە هێزێک بنێردرێت، کەچی تائێستا ئەو هێزە نەهاتووە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو