هێرشکردنە سەر هاوپەیمانی تەقەدوم؛ پەرلەمانتارێک دەچێتە سەر ماڵی گەنجێک
١٦ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ١٢:٤٩ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
ناکۆکی نێوان هاوپەیمانی تەقەدومی سەر بە محەمەد حەلبوسی و خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانی سیادە سەر بۆ ناکۆکی عەشایەری و هێرشکردنە سەر ماڵی یەکتری دەکێشێت.
سەرکردەیەکی عەرەبی سونە لە کەرکوک، بە پەنجەرەی راگەیاند: موهەیمەن حەمدانی ئەندامی پێشوی پەرلەمان و کاندیدی دەرچوی تەقەدوم پۆستێکی لە سۆشیال میدیا کردووە، گەنجێکی عەرەبیش بە ناوی “ نەوفەل” ڕەخنەی لێگرتووە.
دەشڵێت: گەنجەکە لە کۆمێنت دا بۆی نوسیووە، “ لیستی تەقەدوم و پپێڵاوەکانم”
دواتر لە رێگەی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە شەڕ لە نێوان موهەیمەن حەمدانی پەرلەمانتاری تەقەدوم و گەنجەکه دروستبووە.
سەرکردە عەرەبەکە دەڵێت: موهەیمەن حەمدانی و پاسەوانەکانی چونەتە سەرماڵی گەنجەکە و تەقەیان لە ماڵیان کردوە، هەروەها هێرشیان کردوەتە سەر دایکی گەنجەکەو برایەکی.
بەپێی وتەی سەرکردەکەی عەرەبی سونە "موهەیمەن حەمدانی" پێشریش ناکۆکی لەگەڵ کۆمەڵێک خێزانی تری عەرەبی سونەدا دروست کردوە، لەسەر ئەوەی ئەو خێزانانە دەنگیان بە هاوپەیمانی تەقەدوم نەداوە.