وتەبێژی هاوپەیمانی نەسر: نێچیرڤان بارزانی کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراقە

١٦ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ١٢:٥٢ پاش نیوەڕۆ

وتەبێژی هاوپەیمانی نەسر: نێچیرڤان بارزانی کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراقە

پەنجەرە

وتەبێژی هاوپەیمانی نەسری سەر بە پێکهاتەی شیعە ئاشکرایکرد، سێ کەسایەتی کورد ناویان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق پێشنیار کراوە، یەکێک لەو کەسایەتییانە نێچیرڤان بارزانییە.

سەلام زوبەیدی، وتەبێژی هاوپەیمانی نەسر، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: هەرچەندە نێچیرڤان بارزانی گرفتی زمانی عەرەبی هەیە و لەمپەری لەپێشە، بەڵام لێکتێگەیشتن لەسەری بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار دروستبووە.

وتەبێژەکەی هاوپەیمانی نەسر، ئاماژەی بە ناوی دوو کەسایەتییەکەی دیکە نەدا.

لای خۆیەوە سەرچاوەیەکی باڵای یەکێتی، ڕەتیکردەوە حزبەکەی دەستبەرداری پۆستی سەرۆک کۆمار ببێت. سەرچاوەکە بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: یەکێتی چەند ناوێکی ئامادەیە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمار.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو