تاکە ئەندامە کوردەکەی ئەنجومەنی دیالە سەربەخۆبوونی خۆی ڕاگەیاند
١٦ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ١:٠٥ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
دەریا خێروڵڵا، تاکە ئەندامی کوردی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە، دەستلەکارکێشانەوەی لە هاوپەیمانێتی "ئەساس ئەلعێراقی" ڕاگەیاند و دەڵێت: وەکو سەربەخۆ بەردەوام دەبم.
ناوبراو لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە ساڵی ٢٠٢٣، وەکو ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە لەسەر ئەو لیستە هەڵبژێردرا کە محسن مەندەلاویی- جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەرۆکایەتی دەکات.
ئەو تاکە کورد بوو لە ئەنجومەنەکەدا، بەوپێیەی ئەوس مەهداویی- تاکە کاندیدی دەرچوی یەکێتی نیشتمانی بۆ ئەنجومەنی پارێزگای دیالە، لە نەتەوەی عەرەبە.
لەبارەی هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەکەیەوە، دەریا خەیروڵڵا هیچ ڕوونکردنەوە و وردەکارییەکی نەخستووەتەڕوو.