"هەرێم چونکە پارەی پێنادات وەریدەگرێت"؛ عێراق دەرمانی ماوە بەسەرچوو بۆ هەرێم دەنێرێت

١٦ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٨:٣١ پاش نیوەڕۆ

"هەرێم چونکە پارەی پێنادات وەریدەگرێت"؛ عێراق دەرمانی ماوە بەسەرچوو بۆ هەرێم دەنێرێت

پەنجەرە

لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستییەکانی هەرێمی کوردستانەوە بە دەیان تۆن دەرمانی ماوە بەسەرچوو لەناو دەبرێن، لەکاتێکدا گرانی نرخی دەرمان و کەمی دەرمان لە نەخۆشخانە حکومییەکان دا گرفتێکی گەورەی چارەخوازانە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: ئەو دەرمانانەی لەناو دەبرێن ماوە بەسەرچوون و زۆرینەیان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بۆ هەرێم نێردراون.

هەرێمی کوردستان لە سێ سەرچاوەی جیاوازە دەرمان بۆ نەخۆشخانەکان دابین دەکات، عێراق بەشی پارێزگاکان دەرمان ڕەوانەی هەرێم دەکات، حکومەتی هەرێمیش بودجەی بۆ کڕینی دەرمان تەرخان کردووە، هەروەها ڕێکخراوە نێودەوڵەتی و خێرخوازانیش هاوکاری نەخۆشخانەکان دەکەن لە کڕینی دەرماندا.

سەرچاوەکە دەڵێت: ئەو دەرمانانەی عێراق بۆ هەرێم ڕەوانەی دەکات ماوەی بەسەرچوونیان نزیکە و هەرێمیش پارەی پێنادات بۆیە وەریدەگرێت، ئەمەش وادەکات بەشێکی زۆر لەو دەرمانانە سودیان لێوەرنەگیرێت.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو