پێنج کوردی فەیلی کورسی پەرلەمانیان مسۆگەر کردووە

١٦ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٨:٥١ پاش نیوەڕۆ

پێنج کوردی فەیلی کورسی پەرلەمانیان مسۆگەر کردووە

پەنجەرە

راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێنج کاندیدی کوردی فەیلی سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە و کورسی پەرلەمانیان مسۆگەر کردووە.

تارق مەندەلاویی، راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری کوردانی فەیلی، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: ئایات ئەدهەم- کاندیدی یەکێتی لە بەغدا، نازک ئەحمەد- کاندیدی پارتی لە دیالە، موحسن مەندەلاویی و یاسەمین ئەیاد نورەڵڵا- لە هاوپەیمانی ئەساس لە بەغدا، هەروەها حەیدەر عەلی کاندیدی کۆتای نزیک لە پارتی لە پارێزگای واست، سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە.

دەشڵێت: کوتلەی ئەساس بە سەرۆکایەتی موحسن مەندەلاویی 8 کورسی بەدەستهێناوە و ڕەنگە ژمارەی کورسییەکانی ببێتە 9 کورسی، بەڵام تەنها موحسن مەندەلاویی و یاسەمین ئەیاد نورەڵڵا کوردی فەیلین و ئەوانیتر عەرەبن.

بەپێی وتەی مەندەلاویی، هاوپەیمانی ئەساس چوار کورسی لە بەغدا بەدەستهێناوە، هەروەها لە پارێزگاکانی سەماوە، بەسرە، کەربەلا و نەجەف هەریەکە و کورسییەکی مسۆگەر کردووە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو