فەرید ئەسەسەرد بۆ پەنجەرە: چارەسەرکردنی کێشەی نێوان ئاکەپە و جەهەپە ئاسان نییە

١٧ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ١:٥٧ پێش نیوەڕۆ

فەرید ئەسەسەرد بۆ پەنجەرە: چارەسەرکردنی کێشەی نێوان ئاکەپە و جەهەپە ئاسان نییە

پەنجەرە

بەرپرسی پێشووی سەنتەری لێکۆڵینەوەی ستراتیژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەڵێت. ئاکەپە بەهۆی باکگراوەندە ئیسلامییەکەی نەیاری سەر سەختی جەهەپەیە کە لەلایەن ئەتاتورکەوە دامەزرێنراوە و تورکیای بەرەو وڵاتێکی عەلمانی برد.

فەرید ئەسەسەرد، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: کێشەی نێوان ئاکەپە و جەهەپە چارەسەرکردنی ئەستەمە، چونکە دامەزرێنەری جەهەپە ئەتاتورکە و کێشەکە ڕەگێکی ئایدۆلۆژی هەیە.

لە ئێستادا رەجەب تەیب ئەردۆغان هەوڵی خۆ نزیککردنەوە لە کورد دەدات، بەڕای چاودێران هۆکاری خۆ نزیککردنەوەی بۆ ناکۆکی لەگەڵ جەهەپە و هەوڵدان بۆ سودوەرگرتن لە کورد بۆ مانەوەی لە پۆستەکەی دەگەڕێتەوە.

ئەسەسەرد، دەڵێت: تورکیا وڵاتێکە نیوەی ئیسلامی و نیوەی عەلمانییە، بەڵام ئیسلامییەکانی ئەو وڵاتە زۆر توندڕەو نین و هاتنە سەر کاری ئاکەپە باڵانسەکەی بەلای ئیسلامیدا گۆڕیوە.

بەڕای ئەسەسەرد، گەورەترین گرفتی ئاکەپە چارەسەرنەکردنی گرفتە ئابوورییەکانی تورکیایە کە بەلای خەڵکەوە گرنگە، ئەمەش کاریگەری لەسەر پێگە جەماوەرییەکەی هەبووە.

وتی: ئاکەپە زۆرترین بودجەی وڵات بۆ خۆ پڕ چەککردن تەرخان دەکات، لەکاتێکدا دۆخی ئابووری خەڵک خراپە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو