چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پەنجەرە: کاندید لە دوای کاندید بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران وەلا دەنرێت

١٨ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٧:٤٠ پاش نیوەڕۆ

چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پەنجەرە: کاندید لە دوای کاندید بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران وەلا دەنرێت

پەنجەرە

دوای کۆتایی هاتنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن لەلایەن کۆمیسیۆنەوە، سەرچاوەیەک لە چوارچێوەی هەماهەنگی دەڵێت: پێکهێنانی حکومەت قورس نییە.

سەرچاوەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: تائێستا ڕێککەوتن لەبارەی ناوێکی دیاریکراو بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران نەکراوە، بەڵکو کاندید لە دوای کاندید بۆ پۆستەکە وەلا دەنرێت.

وتیشی: لەمەودوا دەچینە نێو پرۆسەیەکی جیاوازەوە و ڕێککەوتن دەکرێت لەسەر ناوێک بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران.

باس لەوەش دەکات مەرجی لایەنە شیعەکان بۆ سەرۆکوەزیرانی داهاتوو ئەوەیە، گوێڕایەڵییان بکات و مەترسی لەسەر پێگە و بەرژەوەندییەکانیان دروست نەکات.

بەپێی وتەی سەرچاوەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی، زیاتر لە 120 کورسی پەرلەمانیان کۆکردوەتەوە و گفتوگۆ لەگەڵ کورد و سونەش دەکرێت، بۆیە بەوتەی خۆی "پێکهێنانی حکومەت قورس نابێت."


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو