لایەنە کوردییەکان؛ لە ٦٣ کورسییەوە بۆ ٥٨ کورسی
١٨ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٧:٤٣ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
لایەنە کوردییەکان لە خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دا ٦٣ کورسی پەرلەمانیان هەبوو، بەڵام لەم خولەدا ژمارەی کورسییەکانیان بۆ ٥٨ کورسی دابەزی.
لە خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران دا، پارتی ٣١ کورسی، یەکێتی ١٨ کورسی، نەوەی نوێ ٩ کورسی، یەکگرتووی ئیسلامی ٤ کورسی، کۆمەڵ کورسییەکی هەبوو، کۆی کورسی لایەنەکان ٦٣ کورسی بوو.
لەم خولەی پەرلەمان دا،پارتی ٢٧ کورسی، یەکێتی ١٨ کورسی، ڕەوتی هەڵوێست ٥ کورسی، یەکگرتوو ٤ کورسی، نەوەی نوێ ٣ کورسی، کۆمەڵ کورسییەکی بەدەستهێناوە، کۆی کورسی لایەنەکان دەکاتە ٥٨ کورسی.