دەنگی پووچەڵ 82 هەزار زیادییکردووە

١٨ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٧:٤٤ پاش نیوەڕۆ

دەنگی پووچەڵ 82 هەزار زیادییکردووە

پەنجەرە

تەنها لەماوەی ساڵێکدا و لە دوو هەڵبژاردندا، ژمارەی دەنگی پووچەڵ لە هەرێم سەرووی 82 هەزار زیادییکردووە.

 بەپێی ڕاپۆرتێکی پەیمانگای کوردیی بۆ هەڵبژاردن KIE، لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستاندا کە رۆژی (20-10-2024) بەڕێوەچوو، کۆی دەنگی پووچەڵ لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان 206 هەزار و 434 دەنگ بووە.

ڕوونیشیدەکاتەوە: بەڵام لە هەڵبژاردنی شەشەمین خولی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا کە رۆژی (11-11-2025) بەڕێوەچوو، ئەم ژمارەیە بەرزبووەتەوە بۆ 289 هەزار و 205 دەنگی پووچەڵ.

بەمپێیەش ژمارەی دەنگی پووچەڵ لە نێوان ئەم دوو هەڵبژاردنەدا 82 هەزار و 771 دەنگ زیادیکردووە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو