د. سەردار عەزیز بۆ پەنجەرە: ڕەنگە ئەمەریکا دەستبەرداری سودانی ببێت
١٨ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٧:٤٨ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
لێکۆڵەرێکی نێودەوڵەتی ئاماژە بەوەدەکات، هەرچەندە ئەمەریکا تاڕادەیەک سودانی پێ باشە بۆ ئەوەی لە پۆستی سەرۆکوەزیران دا بمێنێتەوە، بەڵام هیوایەکی ئەوتۆ نەماوە بۆ مانەوەی ناوبراو لە پۆستەکەیدا.
د. سەردار عەزیز، لێکۆڵەری نێودەوڵەتی، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: ڕەنگە هاوپەیمانێتییەکەی محەمەد شیاع سودانی هەڵبوەشێتەوە، بەتایبەت ئەگەر فالح فەیاز و ئەحمەد ئەسەدی بکشێنەوە.
دەشڵێت: چوارچێوەی هەماهەنگی بەهێزە و دەبێت سودانی بڕوات بۆ لای ئەوان، ئەوانیش ڕازی نابن سودانی ببێتەوە بە سەرۆکوەزیران.
سەبارەت بە هەڵوێستی ئەمەریکا، د. سەردار عەزیز وتی: ڕەنگە ئەمەریکا دەستبەرداری سودانی ببێت، بەڵام مەرجی هەبێت بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی بەوەی نابێت کۆمەڵێک وەزارەت بدرێنە خەڵکی نزیک لە ئێران.