بەرپرسێکی پارتی بۆ پەنجەرە: دەمانەوێت دەستبەرداری وەزارەتی دەرەوەی عێراق بین
١٨ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٧:٤٩ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
بەرپرسێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، لەنێو سەرکردایەتی پارتیدا بۆچوونێک دروست بووە بۆ دەستبەرداربوون لە پۆستی وەزارەتی دەرەوەی عێراق و وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی دارایی.
بەرپرسەکەی پارتی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: پێدەچێت پارتی مەسەلەی وەرگرتنی وەزارەتی دارایی بباتە سەر مێزی گفتووگۆ لەگەڵ لایەنە شیعەکان.
دەشڵێت: مەسەلەی بودجە و موچە بووەتە سەرئێشەیەکی گەورە و ئەگەر وەزارەتی دارایی لای کورد بێت، ڕەنگە ئەم کێشەیە تاڕادەیەک چارەسەر ببێت.