پەیامێک لە ئەمەریکاوە بۆ لایەنە شیعەکان؛ نابێت پۆست بە میلیشیاکان بدرێت و حەیان عەبدولغەنیش بکرێتەوە وەزیری نەوت

١٨ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٧:٥٠ پاش نیوەڕۆ

پەیامێک لە ئەمەریکاوە بۆ لایەنە شیعەکان؛ نابێت پۆست بە میلیشیاکان بدرێت و حەیان عەبدولغەنیش بکرێتەوە وەزیری نەوت

پەنجەرە

لەلایەن ئەمەریکاوە پەیام ئاراستەی هێزە شیعەکانی عێراق کراوە و هۆشدارییان پێدراوە لەوەی نابێت پۆستی وەزارەتی نەوت بدرێت بە "حەیان عەبدولغەنی" هەروەها پێدانی پۆستی وەزاریش بە میلیشیاکان ڕێگە پێنەدراوە.

سەرچاوەیەکی باڵای سیاسی عێراق، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: ئەمەریکا چاودێری هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق دەکات. ئەمەریکا ڕازی نابێت پۆستی وەزارەتی نەوت بدرێت بە "حەیان عەبدولغەنی" وەزیری نەوت، چونکە نزیکە لە ئێرانەوە.

سەرچاوەکە دەڵێت: هۆشداری بە لایەنە شیعەکان دراوە لەوەی نابێت وەزارەت و پۆستی گرنگ بە میلیشیا شیعەکان بدرێت.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو