شارەزایەکی یاسایی بۆ پەنجەرە: هیوادارم بڕیارەکەی دادگا نەکرێتە بیانوو بۆ نەناردنی موچەی هەرێم

١٨ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٧:٥٣ پاش نیوەڕۆ

شارەزایەکی یاسایی بۆ پەنجەرە: هیوادارم بڕیارەکەی دادگا نەکرێتە بیانوو بۆ نەناردنی موچەی هەرێم

پەنجەرە

دوای وەڵامدانەوەی نوسراوەکەی سەرۆکایەتی کۆمار لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە کە دەسەڵاتەکانی حکومەتی کاربەڕێکەری عێراقی دیاریکرد، شارەزایەکی یاسایی دەڵێت مەترسی هەیە بکرێتە بیانوو بۆ دروستکردنی گرفت لە دۆسییەی ناردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم.

دادگای فیدراڵی لە وەڵامی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق دا، ئاماژەی بەوەکرد سەرۆکایەتی کۆمار بەردەوام دەبێت لە ڕاییکردنی ئیشوکارەکانی، بەڵام سنوری بۆ دەسەڵاتەکانی حکومەت دیارییکردووە و بە کاربەڕێکەری ناساندووە.

چۆمان محەمەد، شارەزای بواری یاسا، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: بەشێکی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی بۆ ئەوەیە تا حکومەت لە غیابی پەرلەماندا هەندێک کار نەکات کە لێکەوتەی دارایی گەورەی هەبێت.

وتیشی: ئومێد دەکەم نوسراوەکەی دادگای فیدراڵی نەکرێتە بیانوو بۆ دروستکردنی گرفت لە دۆسییەی ناردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو