پارتی بە کۆمەڵێک بەرپرسەوە دەڕواتە بەغدا
١٨ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٧:٥٤ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
پارتی دیموکراتی کوردستان بە کۆمەڵێک بەرپرسەوە بەشداری ئەنجومەنی داهاتووی نوێنەرانی عێراق دەکات، بەشێک لەو بەرپرسانە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حزبەکەن.
ئەشواق جاف و شاخەوان عەبدوڵا ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتین، هەروەها رێبوار هادی و فەرهاد ئەتروشی لەو بەرپرسانەی پارتین کە پێشبینی دەکرێت پۆستیان پێبدرێت.
بەرپرسێکی باڵای پارتی، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: پێدەچێت پۆستی وەزاری یاخود بەرپرسی لقی بەغدا بە شاخەوان عەبدوڵا بسپێردرێت.
دەشڵێت: ئەگەر پارتی پۆستی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران وەربگرێتەوە، رێبوار هادی، ئەشواق جاف و فەرهاد ئەتروشی زۆرترین چانسیان بۆ وەرگرتنی پۆستەکە هەیە، بەڵام زیاتر ناوی رێبوار هادی دەهێنرێت.