پسپۆڕێك: ده‌نگدانى ناچاریی و خراپی دیزاینی كاغه‌زى ده‌نگدان هۆكارى زۆریی ده‌نگی پوچه‌ڵه
١٨ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٧:٥٦ پاش نیوەڕۆ
په‌نجه‌ره
پسپۆڕێكى هه‌ڵبژاردن ئاماژه به‌وه‌ده‌كات 2 هۆكارى سه‌ره‌كی له‌پشت زۆریی ژماره‌ى ده‌نگی پوچه‌ڵه‌وه هه‌یه له ده‌نگدانى گشتى و تایبه‌تى هه‌ڵبژاردنى خولی شه‌شه‌مى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له هه‌رێمى كوردستان.
ئارام جه‌مال، به‌ڕێوبه‌رى په‌یمانگاى كوردیی بۆ هه‌ڵبژاردن، به په‌نجه‌ره‌ى وت: ئه‌و دیزاینه‌ى بۆ كاغه‌زی ده‌نگدان كراوه، زۆر ئاڵۆز بووه و سه‌رى له ده‌نگده‌ر ده‌شێواند ئه‌گه‌ر شاره‌زا نه‌بوایه، ئه‌مه‌ش هۆكارێكه بۆ ڕوودانى ده‌نگدانى هه‌ڵه كه سه‌ره‌نجام به پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كه كۆتایی دێت.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد هۆكارێكى تر‌ى سه‌ره‌كی، ده‌نگدانى ناچارییه، به‌ومانایه‌ى كه‌سانێك ناچاركرابوون ده‌نگ به لیست و لایه‌ن و كاندیدێك بده‌ن، ئه‌وانیش ده‌نگه‌كانیان پوچه‌ڵكردووه‌ته‌وه.
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى په‌یمانگاى كوردیی بۆ هه‌ڵبژاردن، ته‌نها له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا له چاو هه‌ڵبژاردنى خولی شه‌شه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان كه پار ساڵ ئه‌نجامدرا، 82 هه‌زار و 771 ده‌نگی پووچه‌ڵ زیادییكردووه.