جێگری بەرپرسی مەڵبەندی حەمرین بۆ پەنجەرە: ئەگەر پۆستی وەزاری بدرێتە پارێزگاری سەڵاحەدین یەکێتی دەبێتەوە بە خاوەنی کورسییەکەی

١٨ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٨:١٧ پاش نیوەڕۆ

جێگری بەرپرسی مەڵبەندی حەمرین بۆ پەنجەرە: ئەگەر پۆستی وەزاری بدرێتە پارێزگاری سەڵاحەدین یەکێتی دەبێتەوە بە خاوەنی کورسییەکەی

پەنجەرە

جێگری بەرپرسی مەڵبەندی حەمرین ی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەڵێت، ئەگەر پۆستی وەزاری بدرێت بە "بەدر مەحمود" پارێزگاری سەڵاحەدین، ئەوکات "کەریم شکور" کاندیدی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران جێگەی دەگرێتەوە.

حەسەن محەمەد، جێگری بەرپرسی مەڵبەندی حەمرینی یەکێتی، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: قسە لەگەڵ پارێزگاری سەڵاحەدین دا کراوە و چاوەڕێی وەرگرتنی پۆستی وەزارییە، ئەگەر ئەو وەکو ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران دەست بەکار نەبێت ئەوا کورسییەکەی پارێزگای سەڵاحەدین بۆ یەکێتی دەگەڕێتەوە.

یەکێتی لە چوارچێوەی هاوپەیمانی "الجماهير الوطنية" لە پارێزگای سەڵاحەدین بەشداری هەڵبژاردنی کرد، هەرچەندە "کەریم شکور" کاندیدی حزبەکە دەنگی دووەمی هاوپەیمانێتییەکەی بەدەستهێنا بەڵام کورسییەکەی درا بە کاندیدی کۆتا.

ئەگەر "بەدر مەحمود" پارێزگاری سەڵاحەدین چوون بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕەتبکاتەوە، ئەوا یەکێتی لەو پارێزگایە دەبێتە خاوەنی کورسییەک و کاندیدەکەی سەردەکەوێت.

حەسەن محەمەد دەڵێت: پارێزگاری سەڵاحەدین لە پۆستەکەی لا دەبرێت، بۆیە ئەگەر پۆستی وەزاری پێنەدرێت ڕەنگە ببێتە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو