بۆ هەڵبژاردن لە هەرێم سەرووی ٤٠٠ هەزار دۆلار بەسپۆنسەری فەیسبوک دراوە

١٩ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ١١:٢٨ پێش نیوەڕۆ

بۆ هەڵبژاردن لە هەرێم سەرووی ٤٠٠ هەزار دۆلار بەسپۆنسەری فەیسبوک دراوە

پەنجەرە

تەنها لەماوەی ١٢ـی ١٠ بۆ ١٠ـی ١١ـی ئەمساڵ، لە هەرسێ پارێزگاکەی هەرێم بڕی ٤٢٦ هەزار و ٣٥٣ دۆلار دراوە بە سپۆنسەری کۆمپانیای میتا "فەیسبوک" بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن.

ئاسۆ وەهاب، ئەندامی تۆڕی عێراقی بۆ مافە دیجیتاڵییەکان بڵاویکردووەتەوە: پارێزگای سلێمانی لە پێش دوو پارێزگاکەی دیکە دێت و ١٨٣ هەزار و ٣٨٨ دۆلاری تێدا بە سپۆنسەر دراوە.

بەدوای ئەویشدا هەولێر دێت کە ١٧٦ هەزار و ٨٨٧ هەزار دۆلارە، پاشان دهۆک کە ٦٦ هەزار و ٣٥٣ دۆلارە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو