سەرکردەیەکی یەکێتی بۆ پەنجەرە: ١٠ ساڵە پارتی چاوی لەسەر بردنی پۆستی سەرۆک کۆمارە
١٩ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ١١:٣١ پێش نیوەڕۆ
پەنجەرە
سەرکردەیەکی باڵای یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەڵێت، ماوەی ١٠ ساڵە پارتی چاوی لەسەر وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراقە، بەڵام هەل و مەرجی عێراق ڕێگر بووە لەبەردەم پێدانی ئەو پۆستە بەو حزبە.
سەرکردەکەی یەکێتی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: پۆستی سەرۆک کۆمار هەرچەندە دەسەڵاتی زۆر نییە، بەڵام ناوێکی گەورەیە بۆ ئەو حزبەی کە پۆستەکەی لایە.
دەشڵێت: پارتی دەیەوێت لە ڕێگەی ئەو پۆستەوە لۆبی بۆ خۆی بکات، ئەمە جگە لەوەی هەوڵ دەدات لە بەغدا پێگەی بەهێز بکات و دەتوانێت سود لەم پۆستە وەربگرێت.
دوێنێ سێشەمە، پەنگین ڕێکانی وەزیری پارتی لە حکومەتی عێراق، ڕایگەیاند: پارتی کاندیدی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق دەبێت.