بارزانی لە ناکۆکی نێوان حزبەکەی لە کەرکوک تووڕەیە
٢٠ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٢:٣١ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی سەرکردایەتی کەرکوک- گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: مەسعود بارزانی لە ناکۆکی نێوان کادیرانی حزبەکەی لە کەرکوک لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردن دا توڕە و نیگەران بووە.
سەرچاوەکەی پارتی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: ناکۆکی نێوان شاخەوان عەبدوڵڵا شاهۆ نەجم بووە هۆی دابەشبوونی ڕێکخستنەکانی پارتی لە کەرکوک، ئەمەش بارزانی تووڕە کردووە.
دەشڵێت: هیوا ئەحمەد- بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتی باری تەندروستی جێگیر نییە، پێدەچێت کەسێکی تر لە جێگەکەی دابنرێت و ناوی ئومێد سەباح دەهێنرێت.