لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی هەرێم بەجیا دەچنە بەغدا

٢٠ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٧:٠٦ پاش نیوەڕۆ

لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی هەرێم بەجیا دەچنە بەغدا

پەنجەرە

رەوتی هەڵوێست و کۆمەڵی دادگەری هاوڕان لەسەر کاری پێکەوەیی لە عێراق، بەڵام یەکگرتووی ئیسلامی بۆچوونی جیاوازە و پێناچێت لەگەڵ ئەو دوو لایەنە کار بکات.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە جموجۆڵی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: ئەگەر پۆستی گرنگ و کاریگەریان لە عێراق پێبدرێت، ڕەنگە لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی هەرێم بەشداری حکومەتی عێراق بکەن.

دەشڵێت: کۆمەڵ و هەڵوێست بۆ کاری پێکەوەیی نزیکن لەیەکترییەوە، بەڵام یەکگرتووی ئیسلامی ڕای جیاوازە.

نزیکبوونەوەی کۆمەڵ و هەڵوێست لەیەکتری لەکاتێکدایە، نەوەی نوێ جیا لەو لایەنانە هەنگاوە سیاسییەکانی لە عێراق دەنێت و پێشبینی ناکرێت لەو لایەنانە نزیک بێتەوە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو