پەنجەرە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سەرکردایەتی کۆمەڵی دادگەری ئاشکرا دەکات
٢١ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ١:٤٥ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
کۆمەڵی دادگەری کەمبوونەوەی دەنگەکانی و شکستهێنانی لە هەڵبژاردن بۆ کۆمەڵێک هۆکار دەگێڕێتەوە، سەرکردایەتی حزبەکەش بەرپرسیارێتی شکستەکەی خستووەتە ئەستۆی خۆی.
سەرچاوەیەک لە سەرکردایەتی کۆمەڵی دادگەری کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: کۆمەڵ تازە کۆنگرەی ئەنجامدابوو کاتێک چووە نێو هەڵبژاردنەوە، ئۆرگانە حزبییەکان پێکنەهێنرابوون، ژمارەی کاندیدەکان کەم بوون.
دەشڵێت: هەندێک لە کاندیدەکان جەماوەری نەبوون، کۆمەڵێک کادیری کۆمەڵ زویر بوون و ئاشت نەکراونەتەوە، ئەمانە و چەندین هۆکاری تر وەکو هۆکاری کەمبوونەوەی دەنگەکانی کۆمەڵ لەنێو سەرکردایەتی ئاماژەیان بۆ کرا.
بەپێی وتەی سەرچاوەکە، هەفتەی داهاتوو سەرکردایەتی کۆمەڵ جارێکی تر کۆ دەبێتەوە، پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەکە دەکات بە ئامانجی چارەسەر کردنی کەموکوڕییەکان.