"ڕەنگە پارتی رێبەر ئەحمەد بۆ سەرۆک کۆمار کاندید بکات"

٢١ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ١:٤٨ پاش نیوەڕۆ

"ڕەنگە پارتی رێبەر ئەحمەد بۆ سەرۆک کۆمار کاندید بکات"

پەنجەرە

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە هەوڵەکانی پارتی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمار دەڵێت، پارتی جددیە لە وەرگرتنی پۆستەکە و پێدەچێت رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ بۆ ئەو پۆستە کاندید بکاتەوە.

سەرچاوە ئاگادارەکە کە نزیکە لەناوەندی بڕیاری پارتییەوە، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: نێچیرڤان بارزانی ئامادە نییە هەرێم بەجێبهێڵێت و بڕواتە بەغدا، بۆیە چاوەڕوان دەکرێت رێبەر ئەحمەد کاندید بکرێت.

دەشڵێت: بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆک کۆمار لەلایەن پارتییەوە لەژێر هەژموونی ئێراندا قورسە.

پێشتر پەنگین رێکانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق لە پشکی پارتی، ڕایگەیاند: پارتی کاندیدی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق دەبێت.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو