"سه‌ردانێك و 3 مه‌به‌ست"؛ پەنجەرە ئەجێندای سەردانەکەی مالکی بۆ هەولێر ئاشکرا دەکات
٢٢ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٦:٠٩ پاش نیوەڕۆ
په‌نجه‌ره
نوری مالکی- سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا سەردانی شاری هەولێر دەکات و دوای گفتوگۆکردن لەگەڵ بەرپرسانی پارتی دەگەڕێتەوە بۆ شاری بەغدا، سەرچاوەیەکی ئاگاداریش ئەجێندای سەردانەکەی بۆ پەنجەرە ئاشکرا دەکات و ده‌ڵێت: 3 مه‌به‌ست له‌خۆ ده‌گرێت.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە سەردانەکەی نوری مالکی بۆ شاری هەولێر، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: مالکی بۆ سێ مەبەست سەردانی شاری هەولێر دەکات، دەیەوێت تێبگات لەوەی پارتی تا چەند جدییە لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق، خواستی وەرگرتنی پۆستەکەی هەیە یاخود وەکو کارتی فشار بەکاریدەهێنێت؟
سەرچاوەکە دەشڵێت: هاوكات مالکی دەیەوێت لە نزیکەوە ئاگاداری داواکارییەکانی پارتی بێت بۆ بەشداریکردن لە حکومەتی عێراق، به‌وه‌ى ڕوانینیان چییه و چاوه‌ڕێی به‌ده‌ستهێنانى چی ده‌كه‌ن؟
خاڵی سێیه‌می سه‌ردانه‌كه‌ى مالكیش به‌وته‌ى ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، په‌یوه‌سته به چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگییه‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك نوری مالیكی دەیەوێت لە جدییەتی پارتی بۆ نزیکبوونەوە لە چوارچێوەی هەماهەنگی تێبگات.
نوری مالیكی، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا، ئه‌مڕۆ به سه‌ردانێكى فه‌رمی گه‌یشته هه‌ولێر و بڕیاره له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانى- سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و به‌رپرسانى دیكه‌ى ئه‌و پارته‌دا، كۆببێته‌وه.