ساڤایا سه‌ردانى عێراق ده‌كات
٢٢ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٦:١٠ پاش نیوەڕۆ
په‌نجه‌ره
بڕیارە مارک ساڤایا، نێردەی تایبه‌تى سەرۆکی ئەمەریکا بۆ کاروباری عێراق سه‌ردانى بەغدا بكات، پێش گەڕانەوەکەشی هۆشداری لە دەستوەردانی دەرەکیدا لە پێکهێنانی حکومەتی عێراق.
سەرچاوەیەکی ئاگادار، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: مارک ساڤایا پشتگیری محەمەد شیاع سودانی دەکات بۆ مانەوەی لە پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش لەچەند ڕۆژی داهاتوودا دێته بەغدا.
سەرچاوەکە دەڵێت: شەڕی هێشتنەوەی سودانی لە پۆستەکەی بۆ ساڤایا قورسە، بۆیە ڕوون نییە ئاقاری فشارەکانی بەکوێ دەگات.
هه‌ندێك له‌لایەنە شیعەکان مانەوەی سودانی لە پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕەتدەکەنەوە، لە ئێستادا سەرقاڵی گفتوگۆ و دانوستانن بۆ دەستنیشانکردنی کاندیدی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق.
هه‌ردوێنێش مارك ساڤایا له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا، هۆشداری دا له ده‌ستوه‌ردانى ده‌ره‌كی له دسۆییه‌ى پێكهێنانى حكومه‌ت، كه ئاماژه‌یه بۆ ئێران.